ناسیح عهبدولڕهحیم :ههڵسوراو كادیرانی گۆڕان به جنیو قسهی ناشیرین وهڵامی ڕهخنهگران ئهدهنهوه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/11/2-26.jpg)
بزوتنەوەی گۆڕان لە چەقی بوون بە ناوەندی سیاسیەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پەڕی بێ توانای، بەجۆرێک ئێستا ناتوانێت بڕیارەکانی ناخۆی بزوتنەوەکەی یەکلای بکاتەوە نەوەک ببێت بە مەرجەعێک بۆ پرس و ڕاپێکردن ،له ساڵی ٢٠٠٩وه وهكو پارتێكی سیاسی بۆ هۆنینهوهی تۆمهت و بوختانی سیاسی و شهڕه جنێو دژ به ههر بیروڕایهكی جیاواز كهلهگهل ستراتیژی هۆنینهوهی بوختان و تۆمهتی سیاسی و شهره جنێو دا یهكنهگرێتهوه له جهنگدایه .
ناسیح عەبدولڕەحیم، ڕۆژنامەنووس و یەکێک لە ڕێکخەرەکانی خۆپیشاندانەکەی ١٧ی شوبات ڕایگەیاند: “ماوەی چوار ساڵ پشتیوانیم لە بزووتنەوەی گۆڕان کردووە و ماوەی پێنج ساڵیشە ئێمە ڕەخنە لە خراپی بزوتنهوهی گۆڕان دەگرین، بەڵام بەداخەوە لەو ماوەیەدا ئێمە لەلایەن کادیر و ھەڵسوڕاوەکانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە ڕووبەڕووی سووکایەتی و تۆمەتی جۆراوجۆر بووینەتەوە، تەنانەت خودی خۆم زۆرترین جوێن و قسەی ناشرین بەرامبەر کراوە، تەنھا لەبەر ئەوەی ڕەخنەم لە بزووتنەوەی گۆڕان گرتووە، لە کاتێکدا ڕەخنەکانی ئێمە ڕەخنەی بنیاتنەر بوون بۆ ئەوەی بزووتنەوەکە ڕووبەڕوی ھەڵەی حزبەکانی دیکە نەبێتەوە”.
ناسیح عەبدولڕەحیم ڕاشیگهیاند: “ئێستا کادیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کەوا ئەو حزبە پێویستی بە لێپرسینەوە و ھەڵسەنگاندن و ڕەخنەگرتن ھەیە، چونکە نەیتوانیوە لە ئاستی متمانەی خەڵکدا بێت”.
ڕێکخەری خۆپیشاندانەکەی ١٧ی شوبات گووتیشی: “کاری ئێمە بۆ ڕەخنە گرتن لەناو بزووتنەوەی گۆڕان تەواو بووە، چونکە ئێستا ھەڵسووڕاوە باڵاکانی ئەو بزووتنەوەیە خۆیان ڕەخنەیان لە سیاسەتی گۆڕان ھەیە، بۆیە ئیشی ئێمە تەواو بووە و ئەو کارەی پێشتر ئێمە دەمانکرد، ئێستا کادیرەکانی خۆیان ڕەخنەی توند لە سیاسەتی بزووتنەوەی گۆڕان دەگرن”.
لای خۆشیهوه شەوقی کانەبی، بەرپرسی پێشووی نووسینگەی هەولێری کەناڵی كهی ئێن ئێن ڕایگەیاند:” بزووتنەوەی گۆڕان مانگانە ٣ هەزار دۆلاری بە ڕۆژنامەنووسێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوە، تەنیا لەپێناو ئەوەی لە ماڵپەڕە عەرەبییەکاندا بە زمانی عەرەبی جنێو بە پارتی بدات.