یه‌كێتی چاوی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری به‌رپرس و كادیره تۆراوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه
دۆخی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاڵۆزه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا مانگانه ٢٥٠هه‌زار دۆلار له باڵی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌رده‌گرن،كێشه و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى ١٢ى ئایاری رابردوو، ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وه‌سێتنامه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بن وه‌ك هه‌میشه باسیان ده‌كرد، ئێستا گۆڕان كه‌وتووه‌ته سه‌ر لێوارى لێكترازان و سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌و هه‌لسوڕاو كادیره‌كانیان بۆ ناو لایه‌نه‌كانی تر .
ڕەھبەری سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند: ”یەکێتی ماڵە گەورەکەیە و دەرگای بۆ ئەو بەرپرسانە کراوەیە، ھەر کاتێک بگەڕێنەوە، ئەوا قبوڵیان دەکەین و ڕێزیشیان لێ دەگیرێ و پلەو پایەشیان پێ دەدرێت، پێشتریش ھەبووە گەڕاوەتەوە و پلە و پایەی باشیان پێ دراوە“.
سه‌باره‌ت به وازهێنان یان گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری به‌رپرس و كادیرانی گۆڕان ،ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گووتی :”زۆر بە ئاسانی باوەشیان بۆ دەکەینەوە، ئەگەر بە پیلان نەبێت“.
لای خۆشیه‌وه ئازاد تۆفیق، ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند: ”یەک ئایدۆلۆژیا و یەک بیر لە ڕێکخستنێکدا بە ئاسانی دروست نابێت، بۆیە دەبینی ناکۆکییەکان زۆرن و کاریگەری بۆ جیابوونەوە و ھەڵوەرین دەبێت“.
هه‌وه‌رها گووتیشی : ”گۆڕانیش وەک یەکێتی تووشی کێشە بووە، ئەو خەسڵەتەش ڕۆژھەڵاتییە و ھیچ حزبێک ناتوانێت خۆی بکات بە پەپوولە“.