به‌شێكی زۆر له به‌رپرسانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تێوه‌گڵاون له كرده تیرۆریستیه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردی ده‌زگاكانی ئاسایش و دژه تیرۆری كوردستان، به‌شێك له به‌رپرسه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له رووداوه‌كه‌ی هه‌لكوتانه سه‌ر باله‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر تێوه‌گلاون .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” ( مامۆستا عه‌بدول حه‌مید) بەرپرسی بازنەی قەڵای نوێی كۆمه‌لی ئیسلامی، لەلایەن هێزه‌كانی ئاسایش به بریاری دادوه‌ر ده‌ستگیر كراوه‌و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی٧ی٢٠١٨ سێ تیرۆریست دوای برینداركردنی پاسه‌وانی باله‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌چنه نێوباله‌خانه‌كه‌و له پاش چه‌ند كاتژمێرێك له به‌رگری و ته‌قه كردن له هێزه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆری كوردستان وهه‌رسێكیان دوای بریندار بوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه نه‌دانیان به هێزه‌كانی ئاسایش ده‌كوژرێن .
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ركه‌وتووه ئه‌و سێ چه‌کداره‌که‌ی كه هێرشی تیرۆریستیان كرده سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر، سه‌ر به (سه‌لیم شوشکه‌یی و مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی) کۆمه‌ڵی ئیسلامی بوون و پێشتر به‌یعه‌تیان به داعش داوه.
د. تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی شاری ھەولێر ڕایگه‌یاند:” ھەر سێ تیرۆریستەکەی سەر بە مەلا ئیسماعیل سووسەیی بوون، کە لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەستگیر کراوە و لەبەردەم دادگادا دانی بەوەدا ناوە کە بەیعەتی بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش داوە”.