ڤیتاڵی چورگین، هۆكاری ناكۆكیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و روسیا ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك
گرژی و ناكۆكیه‌كانی ئه‌و دوایه‌ی نێوان ئه‌مریكا و روسیا دڵه‌راوكێیه‌كی زۆری له‌ناوه‌نده جیهامه‌یكان دروست كردووه و باڵیۆزی ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت گرژییه‌كانیان لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەوەتای ساڵی 1973 وە لە خراپترین ئاستدایە.
رۆژی هەینی 14/10/2016 ڤیتالی چورکین باڵیۆزی ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، یەکێک له هۆكاره‌كانی تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته لە هەنگاوە تێکدەرەکانی ئەمەریکا ده‌ستیپێكردووه، كاتێك ئۆکرانیا و گورجستانی کرده ئەندامی ناتۆ.
چورکین ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، هەرچەندە ناکۆکی ڕژدمان هەیە، جیاوازییەکانی وەکو سوریا، بەلام هێشتا بەردەوامین لە کارکردن پێکەوە لەسەر مەسەلەکانی دیكه و هەندێک جار کارەکانیش زۆر بە باشی دەڕۆن، بەڵام لە میانەی شەڕی سارد بەو شێوەیە نەبوو.