خواكوڕك نهێنی كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی له‌باره‌ی سه‌رۆكی لیست بۆهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
حاكم قادر، ئەندامی دەستەی كارگێڕی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، كاندیدن بۆ وەرگرتنی سەرۆكی لیستی یەكێتی لە هەڵبژاردنەكانی هەرێم.
وابڕیاره ئه‌مرۆ شه‌ممه ٢٨ی٧ی٢٠١٨ كاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە ئەنجومەنی ناوەندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڕیاڕ لە بارەی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” یه‌كێتی بۆ سه‌رۆكی لیسته‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوو كاندیدی بژارده كردووه كه ئه‌وانیش له ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی (حاكم قادر) هو له ده‌ره‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان (قوباد تاڵه‌بانی ) بژارده‌ی دووه‌م ده‌بێت .
به‌پێی زانیارییه‌كانی “خواكوڕك” له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دوێنێ هه‌ینی ٢٧ی٧ی٢٠١٨ حاكم قادر پێشنیاری كردووه كه بكرێته سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان .
هه‌ربه پێی زانیارییه‌كانی “خواكوڕك” ئه‌مشه‌وی ڕابردوو كۆبونه‌وه‌یه‌كی نهێنی لەبارەی دیاركردنی كاندیدەكان و سەرۆكی لیستی یەكێتی ئه‌نجام دراوه ،له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جگه لە حاكم قادر و قوباد تاڵەبانی، پێشنیاری لاهور جه‌نگی و خالید شوانی بۆ وەرگرتنی سەرۆكی لیستی یەكێتی كراوه ،به‌ڵام به‌رله كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه به كۆی ده‌نگ حاكم قادر و قوباد تاڵه‌بانی وه‌كو بژارده‌ی سه‌ره‌كی ماونه‌ته‌وه .