قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح نازانین یه‌كێتی خۆی بۆ ته‌زویرێكی تر ئاماده كردووه‌و یان نا ؟
ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له ١٢ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆریكه ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانی خۆیشی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه ،له‌شاری كه‌ركوكیش توركمان عه‌ره‌به‌كان هاتنه سه‌رخه‌ت دژ به ساخته‌كارییه‌كان ،ته‌زویر بوو به به‌شێكی ئۆرگانی له عه‌قڵ و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ ته‌زویر ترس بوو له شكستێكی چاوه‌ڕوان كراو‌و شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوی راسته‌قینه‌ی خۆی كه به هۆی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه مێژوویه‌كی ره‌شی تۆمار كردبوو.
حەسەن بارام، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی قەوارەكه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ڕایگەیاند: “ئامادەکاریمان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کردووە و لیستەکەمان ھەمە چەشنە لە ڕەگەز و پێکھاتە و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، خەڵکێکی زۆر خۆی کاندید کردووە، بێگومان چەند ڕۆژی دیکە ڕیزەبەندی ناوی کاندیدەکانمان ئاڕاستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکەین“.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی قەوارەكه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ڕاشیگه‌یاند:” کە قەوارەی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری خاوەنی جەماوەرێکی فراوانە، بۆیە ئەگەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەو ساختەکارییەی لە ڕابردوودا کراوە ڕێگری لێ بکرێت، یاخود بەو ڕێژە زۆرە ساختەکاری نەکرێت، ھەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان سەنگ و قورسایی خۆیان بۆ دەردەکەوێت”.
حه‌سه‌ن باران ده‌ڵێت:” کە نازانن یەکێتی خۆی بۆ ساختەکاری ئامادەکردووە یان بە پێچەوانەوە، بەڵام ئەوەی کە دیارە و ڕوونە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان و لایەنە ناڕازییەکان ئەو سیستەمەیان ڕەتکردووەتەوە و سیستەمی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان بەشێوەی بەدەستی دەبێت”.
حەسەن بارام، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی قەوارەكه‌ی به‌رهه‌م سالح گووتی:”کە ھەموو حزبێک مافی ئەوەی ھەیە بەڕێگەی شەرعی دەنگێکی باش بۆخۆی کۆ بکاتەوە، یەکێتی ھێزێکە ناوچەکانی سلێمانی و دەرووبەری بەشوێنی لایەنگرانی خۆی داناوە، گوتیشی: ”بێگومان ھەر لایەنێک بە یەکێتی و لایەنەکانی دیکەشەوە ئەگەر ھەوڵی ئەوە بدات، پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان بە ساختەکاری تێپەڕێت، ئێمە بەھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین“.