ئومێد خۆشناو: به‌ ناراسته‌وخۆ باس له‌ دواخستن ده‌كرێت, به‌ڵام دواخستنی هەڵبژاردن هەڵەیەکی گەورەیە

 

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان, له‌ ئێستادا جزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان جگه‌ له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناوی كاندیدانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ناردووه‌ یان ئاشكرا كردووه‌, سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت:” بە نافەرمی باس لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێ و ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کە دواخستنی هەڵبژاردن هەڵەیەکی گەورەیە..

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ”له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی ڕێ و شوێنه‌ یاسایی و ئیدارییه‌کانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن،چه‌ند ڕۆژێکه‌ ده‌نگ و دۆرو باس وخواستی،دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان جێگای قسه‌و باسی زۆره‌و به‌ نافه‌رمی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت”.

ئومێد خۆشناو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکدایە کە پارتی لیسنی ناوی کاندیدانی پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە و هێشتا چەند لایەنێک لیستیان پێشکەش بە کۆمسیۆن نەکردووە.

نووسیویەتیشی”هه‌رچه‌ند ئه‌وهه‌ڵبژاردنه‌ی بڕیاره‌ له‌ ٣٠ئه‌یلول بکرێت،هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ نیه‌،به‌ڵکو هه‌ڵبژاردنی دره‌نگ وه‌خته‌یه‌و ده‌بوایه‌ زووتربکرێت.ئه‌گه‌ر:وه‌ک هاووڵاتیه‌کی ئه‌و وڵاته قسان بکه‌م،ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان و موزایه‌ده‌ زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی،نه‌ک ده‌یخواست هه‌ڵبژاردن دوابخرێ،به‌ڵکو ده‌یخواست هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌بکرێت”.

ئەوەشی روونکردووەتەوە کە ئه‌گه‌ر وه‌ک په‌رله‌مانتارێک قسە بکا”پێکهاته‌ی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان و حکوومه‌ت، له‌به‌ر به‌لاڕێدابردنی مه‌وزوعه‌ ئه‌ساسییه‌کانی حه‌یاتی خه‌ڵک و خاک و به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵنه‌گرتنی قۆناغه‌که‌،دیسان ده‌خوازێ هه‌ڵبژاردن بکرێ ودوانه‌خرێ،تا نه‌خشه‌ی سیاسی وڕیزبه‌ندی حزبه‌کان بگۆڕدرێ و له‌ ئاینده‌ به‌رپرسانه‌تر هه‌نگاو هه‌ڵبگیرێت”.

دەشڵێ”ئه‌گه‌روه‌ک پارتیه‌کیش قسان بکه‌م ده‌ڵێم.سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو جه‌نگه‌ ده‌روونیه‌ی له‌گه‌ڵ پارتییه‌کان کرا و ماکینه‌ی ئیعلامی زۆر فۆکسیان خسته‌ سه‌ر پارتی و به‌هه‌موو چه‌شنێک هه‌وڵیاندا،هه‌رچی خراپی هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ ئه‌ستۆی پارتی،که‌چی هه‌موو حیسابات و دیراساته‌کان پێمان ده‌ڵێن،ئه‌و هه‌موو موهاته‌راته‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕای گشتی نه‌کردوو،به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئێستا هه‌ڵبژاردن بکرێت باری پارتی زۆر زۆر باشتره‌ وئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ سودوو قازانجی پارتیه‌،باشترین نموونه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقه‌”.

لە کۆتاییدا نووسیویەتیشی “ئه‌گه‌ر وه‌ک دیموکراسی خوازێکیش قسان بکه‌م ده‌ڵێم.حه‌ق نیه‌ و پێویست ناکات له‌به‌ر خاتری هیچ،چاوی ڕه‌خنه‌ بخرێته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی که‌،له‌ناوچه‌که‌ به‌ نمونه‌ی دیموکراسی ناسراوه‌”.

Back to top button