رۆژنامه‌نوسێك بۆ قوباد تاله‌بانی: شانازى پوریشت ئاوا به له‌نگه فرۆشی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی ده‌ستكه‌وت
دوای ئه‌وه‌ی كه قوباد تاله‌بانی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر تویتێكیكرد و تێدا ئاماژه‌وه‌ی به‌وه كردووه كه پێویسته گه‌نج ئه‌گه‌ر له بواره‌كه‌ی خۆشی‌دا نه‌بێت پێویسته كارێك ئه‌نجام بدات, هه‌ر له تویته‌كه ده‌لێت:” بڕۆ له چێشتخانه‌یه‌ك یان له مۆلێك كار بكه‌ن تا بارودۆخ چاك دبێت”.
ئه‌و تویته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و كوری جه‌لال تاله‌بانی سكرتێری یه‌كێتی, هه‌رای نایه‌وه به جۆرێك كه زۆرێك له گه‌نجان له وه‌ڵامدا نوسیوانه وامانزانی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئگای لێمانه كه كار نیه, كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌و نازانێت كه كار نیه بۆیه كار ناكه‌ین, هه‌روه‌ها بۆیان نوسیوه ئه‌گه‌ر تۆ له بڕێكا نه‌بوبایت به كوڕێك ده‌تزانی كه كار دۆزینه‌وه زه‌حمه‌تتره بۆ ئێمه‌ی گه‌نج له كار كردن.
رۆنامه‌نوسێكیش بۆی نوسیوه به‌داخه‌وه ئه‌وه تێگه‌یشتنی سه‌رۆكی حكومه‌تت بێت كه نه‌زانێت چی له وڵاته‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت, هه‌روه‌ها یه‌كێكی تریش بۆی ده‌نوسێت خۆ كوڕی مام جه‌لال راست ده‌كات, شانازی پلكیشی به له‌نگه فرۆشتن ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی ده‌ست كه‌وتووه.