مۆساد له مێژوودا سه‌یرترین جۆری تیرۆركردنی ئه‌نجامداوه
دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كێك له هه‌ره ده‌زگا مه‌ترسیدارو كرده‌ییه‌كانی جیهان ناو ده‌برێت, به گوێره‌ی نوێترین كتێب له باره‌ی ئه‌و ده‌زگایه , ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل “مۆساد” سه‌یرترین جۆری تیرۆری له مێژودا به‌كارهێناوه و په‌نای بۆ هه‌ویری ددان شتن بردوه.
رۆژنامه‌نوسێكی ئیسرائیلی به‌ناوی رۆنین بێرگمان كتێبێكی نوێی له‌باره‌ی شێوازه سه‌یر و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی مۆساد بۆ تیرۆركردنی كه‌سه‌كان بڵاوكردۆته‌وه.
بێرگمان له كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات، كه مۆساد له ده‌یه‌ی رابردودا 800 ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامداوه، هه‌ندێك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به تامی هۆلیوود بون.
له كتێبه‌كه‌دا باس له سه‌یرترین رێگا ده‌كات و ده‌ڵێت “وه‌دیع حه‌داد یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی به‌ره‌ی میللی بۆ رزگاركردنی فه‌ڵه‌ستین، كه یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین داواكراو له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، له 10-1-1978 وه‌ك فیلمی جێمس بۆند، یه‌كێك له ئه‌ندامانی مۆساد، كه نزیكبوه له حه‌داد هه‌ویری ددان شتنی داواكراوه‌كه‌ی گۆڕیوه به ماده‌یه‌كی هاوشێوه، به‌ڵام ژه‌هراوی و كوشنده. هه‌ر جارێك حه‌داد به‌كاریهێناوه، تێكه‌ڵ به خوێنی بوه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستكردوه”.
له پاش تێپه‌ڕبونی چه‌ند رۆژێك، حه‌داد، كه له هۆتێلێكی به‌رلینی خۆرهه‌ڵات بوه، دۆخی ته‌ندروستی تێكده‌چێت و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت، به‌هۆی خوێنبه‌ربون له شوێنه جیاوازه‌كانی جه‌سته‌یدا، گیان له‌ده‌ست ده‌دات. پزیشكه‌كانیش نه‌یانتوانی هۆكاری نه‌خۆشكه‌وتنی و مردنه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام له ئیسرائیل ئاهه‌نگی گه‌وره به‌و بۆنه‌یه‌وه رێكخرا.