به‌رپرسێكی دیكه‌ی گۆڕان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
دوای ژماره‌یه‌ك ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه له لایه‌ن به‌رپرس و كادر‌و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رپرسی پێشووی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی میدیای گۆڕان، ده‌ستی له بزووتنه‌وه‌كه كێشایه‌وه و رایگه‌یاند كه “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌پره‌نسیپه سه‌ره‌كیه‌كانی لایداوه و چه‌ند گروپیك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هه‌ڵیده‌سوڕێنن، ده‌ستی له‌كاری میدیای و حزبایه‌تی كێشاوه‌ته‌وه”.
له‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یدا كه كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه، خالید عه‌بدولكه‌ریم زه‌نگه‌نه به‌رپرسی پێشووی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی میدیای گۆڕان ده‌ڵێت: “له‌سه‌ره‌تای دروستبونی كۆمپانیای وشه و دواتریش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، له‌خزمه‌تی ئامانجه‌كانیدا كارم كردووه و قوربانیم بۆ سه‌رخستنی داوه و دوای سێ ساڵ كاركردنیش له‌میدیای حزبه‌كه به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی گۆڕانه‌وه ده‌ستم له‌كاركردن كێشاوه‌ته‌وه”.
خالید عه‌بدولكه‌ریم زه‌نگه‌نه ده‌ڵێت: “بۆیه له‌ئێستا به‌دواوه به‌نده چ وه‌كو میدیاكار و هه‌میش وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێك ده‌ستله‌كار ده‌كێشمه‌وه و سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنمه‌وه”.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه:
به‌ڕێز كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی
ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
ب/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
به‌نده له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمپانیای و سایتی سبه‌ی ، دواتریش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به‌تێوری و مه‌یدانی بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تی، له‌خزمه‌تی ئه‌و ئامانج و ته‌یاره سیاسیه‌دا بوم كه له‌پێناو گۆڕینی سیستمی سیاسی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها بۆ كاری حزبایه‌تی و حوكمڕانی و مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه دامه‌زراوه ، له‌هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا به‌شداری كه‌مپه‌ینه‌كانی سه‌رخستنی لیسته‌كانی گۆڕانم كردوه و له‌وپێناوه‌شدا قوربانی گه‌وره‌م داوه، نزیكه‌ی سێ ساڵیش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی خودی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا له‌میدیای گۆڕان خزمه‌ت ده‌كه‌م، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا گۆڕان وزۆربه‌ی ده‌زگاكانی له ئامانج و ستراتیژه سه‌ره‌كیه‌كانی كه له‌پێناویدا دروستبوه لایداوه، پێچه‌وانه‌ی ڕیبازی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا مامه‌ڵه ده‌كات، له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه، سزای سیاسی و بیڕورا، به‌كارهێنانی گۆڕان بۆ كۆمه‌ڵیك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و دوور له‌ده‌ستوری حزب و ئامانج و بنه‌ماكانیه‌وه…….تد بونه‌ته ڕوداوی ئاسایی و گۆڕان پشتگۆیانی خستوه ودوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر و به‌ئومێدی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان هیچ هه‌نگاوێكی جدی و عه‌مه‌لی جگه له‌پینه‌و په‌ڕۆكردن و پاساوهێنانه‌وه نه‌بینراوه ، بۆیه له‌ئێستا به‌دواوه به‌نده چ وه‌كو میدیاكار و هه‌میش وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێك ده‌ستله‌كار ده‌كێشمه‌وه وسه‌ربه‌خۆ ده‌مێنمه‌وه، له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنێكدا له‌دژم كه به‌داخه‌وه بووه به به‌شێك له‌كه‌لتور و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی بزوتنه‌وه‌كه ئه‌وا منیش بێده‌نگ نابم و چ دۆسییه‌كم به‌به‌ڵگه‌وه له‌لایه له‌میدیاوه ئاشكرایان ده‌كه‌م و وه‌ڵامی خۆم ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم دا
خالید عه‌بدولكه‌ریم زه‌نگه‌نه
به‌رپرسی پێشووی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی میدیای گۆڕان