به‌هۆی كێشه نێو خۆییه‌كانی یه‌كێتی, مه‌كته‌بی هه‌لبژاردن كادرێك و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كادرێكی دیكه به سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی راده‌گه‌یه‌نێت.
دوای ئه‌وه‌ی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی رایگەیاند: حزبەکەیان د.ئەرسەلان بایز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وه‌كسه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی دیاری كرد, كه‌مێك به‌ر له ئێستا ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاگادارییه‌كی ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی كرد و پێی راگه‌یاندن كه سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه نه‌یویست ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بده‌ین به (خواكوڕك)ی راگه‌یاند:” به هۆی جیاوازی له بیر‌و بۆچوونی نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و هه‌رو ه‌ها له بیر‌و بۆچوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌و حاڵه‌ته روویداوه كه ئه‌مه‌ش به هۆكاری لاوازی بڕیاری سیاسیی نێو یه‌كێتی ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه.
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی یه‌كێتی گوتیش:” ئه‌م جۆره له سیاسه‌تكردنه فه‌شه‌ڵی هێناوه به زیانی یه‌كێتی كۆتا دێت و سه‌ر لێشێواندنی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه.