مام رۆسته‌م ده‌ستی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشایه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌ر پرس و كادری باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستیان له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشایه‌وه‌ كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر مام رۆسته‌م ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌.
به‌ پێی نامه‌یه‌ك كه‌ ده‌ستی (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ مام رۆسته‌م ئاراسته‌ی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كردووه‌ ده‌لێت:” به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا گۆڕان و زۆربه‌ی ده‌زگاكانی له‌ ئامانج و ستراتیژه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كه‌ له‌پێناویدا دروستبووه‌ لایداوه‌, پێچه‌وانه‌ی ڕیبازی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا مامه‌ڵه‌ ده‌كات, له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌, ده‌ست له‌ كار ده‌كێشمه‌وه‌”.

ده‌قی نامه‌كه‌ی مام رۆسته‌م

برای بەڕێزم / كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی
ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
ب/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌
به‌نده‌ له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمپانیای ووشە و , دواتریش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ بە نووسی و مه‌یدانی بێ
هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تی, له‌خزمه‌تی ئه‌و ئامانج وپرۆگرامەی ڕۆحە گیان ڕەوانشاد کاکە نەوە بووم كه‌ له‌پێناو گۆڕینی سیستمی سیاسی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دزی تێیدا بەشداربووم , له ‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا به‌شداری كه‌مپه‌ینه‌كانی سه‌رخستنی لیسته‌كانی گۆڕانم كردوه‌ و له‌و پێناوه‌شدا قوربانی گه‌وره‌م داوه‌, به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا گۆڕان و زۆربه‌ی ده‌زگاكانی له‌ ئامانج و ستراتیژه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كه‌ له‌پێناویدا دروستبووه‌ لایداوه‌, پێچه‌وانه‌ی ڕیبازی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا مامه‌ڵه‌ ده‌كات, له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌, سزای سیاسی و بیڕورا, به‌كارهێنانی گۆڕان بۆ كۆمه‌ڵیك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و دوور له ‌ده‌ستوری حزب و ئامانج و بنه‌ماكانیه‌وه‌…….تد بونه‌ته‌ ڕوداوی ئاسایی و گۆڕان پشتگۆیانی خستوه‌ ودوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر و به‌ئومێدی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان هیچ هه‌نگاوێكی جدی و عه‌مه‌لی جگه‌ له‌پینه‌و په‌ڕۆكردن و پاساوهێنانه‌وه‌ نه‌بینراوه‌ , بۆیه‌ له‌ئێستا به‌دواوه‌ به‌نده‌ وەک هه‌ڵسوڕاوێك ده‌ستله‌كار ده‌كێشمه‌وه‌ لە ئەو تەمەنەی کە من ماومە لە ناو ڕیزەکانی یەکێتی نێشتمانی کوردستان درێژە بە کارو چالاکییەکانی خۆم دەدەم ‌‌, له ‌ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره‌ تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنێكدا له‌ دژم كه‌ به‌داخه‌وه‌ بووه‌ به‌ به‌شێك له‌كه‌لتور و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی بزوتنه‌وه‌كه‌ ئه‌وا منیش بێده‌نگ نابم و چ دۆسییه‌كم به‌به‌ڵگه‌وه‌ له‌لایه‌ له‌میدیاوه‌ ئاشكرایان ده‌كه‌م و وه‌ڵامی خۆم ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم دا
براتان
مام ڕۆستەم
۲٠۱۸/٠۷/۲۸

Back to top button