له‌سه‌ر بوونی به‌سه‌رۆكی لیستی گۆڕان ناره‌زایه‌تی له‌ناو گۆڕان دروست بووه
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بۆته سه‌رۆكی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی له‌ناو گۆڕان لێكه‌وتۆته‌وه”.
به‌پێی زانیاری میدیاكانی ئه‌نتی پارتی، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان نارازین له‌مه‌ڕ بوونی عه‌لی حه‌مه ساڵح به سه‌رۆكی لیستی گۆڕان، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری ئه‌م میدیایانه، بەهۆی ئەوەی دیاریكردنی عەلی حەمەساڵج لەرێگەی جڤاتی نیشتمانی نەبووە، بۆیە كێشەی لەناو گۆڕان دروست كردووە، هەر بەپێی زانیارییەكان، بەشێك لەئەندامانی خانەی راپەڕاندن لەگەڵ دانانی عەلی حەمەساڵح نەبوونو جەختیانكردووەتەوە، كە ئەو كەسەی دیاریدەكرێت، دەبێت جڤاتی نیشتمانی رەزامەندی لەسەر بدات”.
میدیاكانی ئه‌نتی پارتی ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، كه ركابه‌ره‌كانی عه‌لی حه‌مه ساڵح ، عه‌بدولڵای مه‌لا نووری بووه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پێشتوانی، ركابەرییەكە لەبەژەوەندی عەلی حەمەساڵح كۆتایی هات.