كۆمسیۆن: سه‌رجه‌م لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان ناوی پاڵێوراوانیان پێشكه‌ش كرد.

گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان له پێشكه‌شكردنی لیست و ناوی كاندیدانی لایه‌نه سیاسیه‌كان رایده‌گه‌ێنێت.” كه حزبه‌كان لیستی ناوه‌كانیان پێشكه‌ش كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.”
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 29ی7ی2018، بە فەرمی گوتەبێژی كۆمسیۆن ڕایگەیاند، سەرجەم لیست و قەوارەكان ناوی پالێوراوانیان پێشكەش بە كۆمسیۆن كردووە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان له 30ی9ی ئه‌م ساڵ.
شێروان زرار گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.” بە سوپاسەوە سەرجەم لیست و قەوارەكان ناوەكانیان پێشكەش كردووە، ئیمه‌ش له كۆمسیۆن دوای دوو ڕۆژ وردبینی كردن، ناوەكان ئاڕاستەی دەستەی دەستپاكی دەكرێت.”