مام رۆسته‌م ببم به‌داعش نابم به حزبی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر
باڵی خیانه‌تكاری ده‌سترۆیشتووی ناو یه‌كێتی، میدیاكانی ئه‌و باڵه بڵاویان كردۆته‌وه، هه‌ڵسووراوی ناسراوی گۆڕان ” مام رۆسته” په‌یوه‌ندی كردووه به‌رێزه‌كانی یه‌كێتی نیتشمانی كوردستان، به‌ڵام مام رۆسته‌م ده‌لێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیم به‌یه‌كێتیه‌وه نه‌كردووه”.
میدیاكانی باڵی خیانه‌تكاری ده‌سترۆیشتووی ناو یه‌كێتی بڵاویان كردووه، نامه‌یه‌كیان به‌ناوی مام ڕۆستەم، هەڵسووڕاوی ناسراوی بزووتنەوەی گۆڕانەوە بڵاو کردەوە و رایان گەیاند کە ناوبراو وازی لە گۆڕان هێناوە و لە بەرامبەر هەندێک ئیمتیازاتدا بووە بە یەکێتی، به‌ڵام ئه‌م ده‌نگۆیانه له‌لایان مامرۆسته‌م ره‌د ده‌كرێته‌وه، ده‌لێت ببم به‌داعش نابم به حزبی خیانه‌تكاران، جەخیشی لەوە کردەوە کە ئەو نووسراوەی بڵاو کراوەتەوە، ساختەیە و زۆر عەیبە ھەندێک کەس بە مەبەست شتی ئاوا بەناوی منەوە بڵاو دەکەنەوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی ململانێ ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەردەوام، بەرپرسانی گۆڕان لە ئاستی جیاجیا، دەستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له بزووتنه‌وه‌كه راده‌گه‌ینێنن”.