حكومه‌تی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی رێگایی كه‌ركووك رێكه‌وتن
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی رێگای پردێ و كه‌ركووك و هه‌ولێر رێكه‌وتنێكیان واژوو كرد”.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 29ی 7ی 2018 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، كۆبوونه‌وه دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاندووه، كه رێكه‌وتن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی رێگای نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، بڕیاریشە، شاندی هەولێر و بەغدا سەردانی مەیدانی شوێنەکە بکەن و بە زووترین کات پردەکە چاک بکرێتەوە و گومرگێک لەسەر رێگاکە دابنرێت”.
شایانی باسه دوای رۆژه ره‌شه‌كه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان بنه‌ماڵه‌كانی” ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌نگی و تاڵه‌بانی” هه‌ولدان بۆ له‌ناوبردنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، شه‌رێك له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و دژه تیرۆری سه‌ر به‌یه‌كێتی، له‌پردێ روویداو، له‌ئه‌نجامدا میلیشیاكانی عێراق له پردێ شكان و له‌م رۆژه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئه‌م رێگایه داخراوه”.