ئه‌رسه‌لان بایز بۆچی خۆی له سه‌رۆك لیستی یه‌كێتی كشانده‌وه.؟
پاش ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بڕیاردرا به دانانی ئه‌رسه‌لان بایز وه‌ك سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی پۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام ناوبراو له رونكردنه‌وه‌یه‌ك ره‌دی ده‌كاته‌وه ئه‌و كاره بكات.”
پاش ئه‌وه‌ی كرا به‌سه‌رۆكی لیست و ده‌نگۆیه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، ئەرسەلان بایز لە سەرۆكی لیستی یەكێتی كشایەوە و قوباد تاڵەبانی، خرایە شوێنه‌كه‌ی و لە روونكردنەوەیەكدا ئه‌رسه‌لان بایز ھۆكاری كشانەوەی رووندەكاتەوە و ده‌ڵێت بمبوورن.”
لە روونكردنەوەكەی ئەرسەلان بایز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا ھاتووە: “ئاگاداریان كردمەوە كە ببم بە سەرۆكی لیستی (ی.ن.ك) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لەبەر ئەوەی من چوار ساڵ ئەندامی پەرلەمان و چوار ساڵیش لە سەرۆكایەتی پەرلەمان بووم، بۆیە من داوای لێبوردن دەكەم بۆ ئەو متمانەیە، پێم باشە هەڤاڵێكی تر ببێتە سەرۆكی لیستی (ی.ن.ك)”.
ئەرسەلان بایز، دەشڵێت: “سوپاسی ئەو هەڤاڵ و برایانە دەكەم كە منیان بۆ ئەو شوێنە پاڵاوتبوو”.
ئه‌مه له كاتێكدایه یه‌كێتی له‌و باره‌وه تا ئێستا له كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و تا ئێستاش ناوی پاڵێوراوانی یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه و له نێوخۆی ئه‌و حزبه‌ش ده‌نگۆی جیاواز جیاواز ده‌بیسترێت و هه‌ر باڵیك له‌سه‌ر بۆچوون و كه‌سێك رایان هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌یه گرفتی تریش رووبدات له داهاتوو وه‌كو كێشه‌كانی پێشووتر پێیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.”
له ئێستاشدا قوباد تاڵه‌بانی كراوه به سه‌رۆك لیستی یه‌كێتی و م.س و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش له‌و باره‌وه دابه‌شبوون بۆ سه‌ر چه‌ند رایه‌ك و تا ئێستاش باڵه‌كان كۆك نین له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه: