داعش له كه‌ركووك وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای ته‌قانده‌وه

دوای ئه‌وه‌ی داعش جم‌و جۆله‌كانی زیادكرد له سنوری پارێزگای كه‌ركووك, سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش وێستگه‌یه‌كی كاره‌بایان ته‌قانده‌وه و هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌باشیان له رۆژئاوای ئه‌و پارێزگایه له‌ناوبرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت دووپاتیكرده‌وه، چه‌كدارانی داعش وێسته‌گه‌ی “زه‌ربان”یان ته‌قاندۆته‌وه، كه بڕی 26 میگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت و پێداویستی ناوچه‌ی زابی پێ دابین ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، چه‌كدارانی داعش هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای ناوچه‌كانی حه‌وێجه، قه‌زای دۆره و باشووری سه‌ڵاحه‌دینیان له‌ناوبردووه.
پێشبینیش ده‌كرێت ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و وێستگه‌یه كیشه ناوخۆییه‌كانی عێراق قووڵتر بكاته‌وه، چونكه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له 3 هه‌فته‌یه به‌هۆی بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی كاره‌با، خۆپیشاندان و مانگرتن شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی ته‌نیوه.