به‌عه‌ره‌بكردن ده‌شتی نه‌ینه‌واشی گرته‌وه وه‌زیری ناوخۆی عێراق راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی حهشدشی شه‌عبی به هۆی خیانه‌تی 15ی ئۆكتۆبه‌ر به‌شێكی خاكی كوردستانی داگیركرد, نوێنه‌ری كوردانی شه‌به‌ك له خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشكرای ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكی خولی ڕابردوو، داوای له وه‌زیری ناوخۆ كردووه، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی 450 خێزان بۆ ده‌شتاییه‌كانی نه‌ینه‌وا، بدات.
سالم محه‌ممه‌د شه‌به‌ك، په‌رله‌مانتاری خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه رایگه‌یاندووه، سووپاسی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ توانییان ده‌شتاییه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌تیرۆریستان و گۆڕانكاری دیموگرافی، بپارێزن.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كوردانی شه‌به‌ك، له ڕاگهیاندراوهكهیدا، نووسیویه‌تی: “سه‌یره ئهمڕۆعهبدولڕهحیم شه‌ممه‌ری، په‌رله‌مانتاری خولی ڕابردوو، داوای له وه‌زیری ناوخۆ كردووه، پێناسی باری شارستانی 450 خێزان بۆ ده‌شتاییه‌كانی نه‌ینه‌وا بگوازێته‌وه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ڕوونی ده‌كاته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه، مه‌به‌ست لێی گۆڕینی دیموگرافی ناوچه‌كه‌یه، كه چه‌ندین ساڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش پاراستوویانه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، په‌یوه‌ندییان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كردووه و داوا ده‌كه‌ن، ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كرێت: “به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه پێمانوایه، بۆ پاراستنی مانه‌وه‌مان، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت كه‌سانی نه‌ناسراو بۆ ناوچه‌كه‌مان نه‌گوازێته‌وه، به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و كاره ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه”.