سه‌یرترین گه‌نده‌ڵی له‌ ده‌ كارماند ئاشكرا ده‌بێت هه‌ر كارمه‌ندێك 25 موچه‌ی وه‌رگرتووه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی وه‌زارتی ته‌ندروستی ده‌ستگیر ده‌كرێن كه‌ ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ موچه‌ی 250 كارمه‌ند وه‌رده‌گرن, ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ دانیان به‌ تاوانه‌كانیان ناوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌و 10 تۆمه‌تباره‌ی كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، دانیان به‌وه‌دا ناوه‌، كه‌ 250 كارمه‌ندی وه‌همییان دامه‌زراندوه‌ و ماوه‌ی 8 ساڵه‌ موچه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ وه‌رده‌گرن.
رونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و 10 كه‌سه‌ بڕی 6 ملیار دیناریان له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌رگرتوه‌، دادگاش دانپێدانانه‌كانیانی تۆمار كردووه‌و رێوشوێنی پێویست به‌پێی یاسا گیراوه‌ته‌به‌ر.
به‌پێی وته‌كانی به‌یره‌قدار، ئه‌و كه‌سانه‌ كارمه‌ندو ئه‌فسه‌رو به‌رپرسانن، كه‌ له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین.
به‌پێی ئاماره‌ جیهانیه‌كان، عیراق یه‌كێكه‌ له‌ گه‌نده‌ڵترین وڵاته‌كانی جیهان و سه‌ره‌ڕای زۆری داهات به‌تایبه‌تی نه‌وت، زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

Back to top button