تره‌مپ: بۆ به‌رده‌وامیم له‌ سه‌رۆكایه‌تی كردنی حكومه‌ت یه‌ك هه‌ڵ به‌ كۆنگرێس ده‌ده‌م

 

دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسای كۆماری تایبه‌ت به‌ پاراستنی سنوور خرایه‌ به‌رده‌ستی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی،تره‌مپ رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ئه‌وا حكوومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

تره‌مپ ئه‌و هه‌ره‌شه‌ی له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی كردوویه‌تی و نووسیویه‌تی، “ئه‌گه‌ر دیموكراتخوازه‌كان له‌ كۆنگرێس ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای پاراستن و ئاسایشی سنوور نه‌ده‌ن، ناچار ده‌بم كاری حكوومه‌ت بوه‌ستێنم، كه‌ گرنگترینی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ هه‌ڵچنینی دیوارێكه‌ له‌نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و مه‌كسیك”.

تره‌مپ دووپاتیشیكرده‌وه‌، پێویسته‌ ده‌ست له‌ هاتنی په‌نابه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی “یانه‌سیب” بۆ وڵاته‌كه‌مان هه‌ڵگرین و په‌نا بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ ببه‌ین كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و رێكخراو كه‌سانی باش و خه‌راب لێك جیاده‌كاته‌وه‌ و ته‌نیا رێگه‌ به‌هاتنی كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و باش بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌دات، چونكه‌ ئێمه‌ش پێویستمان به‌ هاتنی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ خاوه‌ن ئه‌زموون كه‌سانی باشن.

ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێگریكردن له‌ په‌نابه‌رانی ره‌ش و رووتی نایاسایی كه‌ رۆژانه‌ له‌ سنووری نێوان مه‌كسیك و وڵاته‌كه‌ی ده‌په‌ڕنه‌وه‌ و داوای په‌نابه‌رێتی له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.

Back to top button