پۆلیسی هه‌ولێر تاوانبارێكی ده‌ستگیركرد له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاوان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 12:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو، له‌ لایه‌نی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێره‌وه‌ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوان ده‌ستگیر كرا.”

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌و باره‌وه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌.” كه‌ گه‌نجه‌كه‌ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاوانی دزی له‌ گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری هه‌ولێر، ده‌ستگیر كرا.”

پۆلیس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” دوای ده‌ستگیركردنی، تاوانبار دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا و دواتر له‌ لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه‌، تاوانبار ڕاده‌ستی به‌شی نه‌هێشتنی تاوان كرا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخراو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵی ده‌ستی پێكردووه‌.”

Back to top button