شۆك… ریال مهدرید ئهم یاریزانه به ناوبانگهی دهوێت كه بهرشهلۆنه ههوڵی كڕینی دا.

یانەی ریاڵ مەدرید بێجگە لە ههوڵهكانی بۆ کڕینی کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی، لە ئێستادا کێبڕکێی کڕینی ویلیانی یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی چێڵسی دەکات.”
لە ماوەی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە 3 جار هەوڵی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ ویلیاندا بەڵام لە هێنانی سەرکەوتوو نەبوو، دواتر یانە کەتەلۆنیەکە ماڵکۆمی بردە ریزەکانیەوە.”
بە پێی زانیارییەکانی دەیلی مەیل لە لە میدیا ئیسپانیەکانەوە وەریگرتووە، یانە ئیسپانیەکە 100 ملیۆن پاوەندی ئامادەکردووە بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی هەردوو یاریزانی یانەی چێڵسی ، ویلیان و کۆرتوای گۆڵپارێز.”
دەیلی مەیل ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ بەرازیل ویلیان تەمەن 29 ساڵ پێشکەشیکرد، نزیکبوو لە چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە بەڵام یانەی چێڵسی داوای 70 ملیۆن پاوەندی لە یانەی بەرشەلۆنە کردو بەو هۆیەشەوە یانە کەتەلۆنیەکە کشایەوە و ئێستا ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەم یاریزانە بەرازیلیە لەگەڵ کۆرتوا بە بڕی 100 ملیۆن پاوەند بکڕێت.