بڕیارێك له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت.” كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك خزمه‌تی سه‌ربازی بۆ كرابێت و لێبڕینی خانه‌نشینی نه‌دابێت خزمه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.”
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كدا كه واژوای “ڕێباز حه‌ملان” ی وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ره و كۆپیه‌كی ئاڕاسته‌ی (خواكوڕك) كراوه و تێیدا، هاتووه.” كه خزمه‌تی سه‌ربازی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئێستا داوا ده‌كه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌ژمار ناكرێت.
داواش ده‌كات: هیچ نووسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌كرێت له‌م باره‌یه‌وه.
له ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌ساڵی 2006 خزمه‌تی سه‌ربازی بۆ ئه‌ژمار كرابێت، به‌ڵام لێبڕینی خانه‌نشینی نه‌دابێت، ئه‌وا ئه‌و خزمه‌ته‌ی بۆ ئه‌ژمار ناكرێت و ئێستاش ناتوانێت لێبڕینی خانه‌نشینی بدا به پێی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ژماره (27)ی ساڵی 2006 هه‌مواركراو كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه هه‌ر خزمه‌تێك پێویسته له كاتی خۆیدا پاره‌ی لێبڕینی خانه‌نشینی بدرێت
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌و مه‌رجانه‌ی نه‌بێت ئه‌وا پێویسته خزمه‌ته‌كه‌ی لێ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.