به‌وێنه‌…رۆنــــــــــــــاڵدۆ گه‌یشته‌ تۆرینۆ

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید و ئێستای خانمه‌ پیره‌كه‌، ئێواره‌ى دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ 30 ى ته‌موزی 2018 ، گه‌یشته‌ شاری تۆرینۆ بۆ ده‌ستپێكردنی مه‌شق و راهێنانه‌كان.”

له‌و باره‌وه‌ یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵی ڕایگه‌یاند.” ئه‌ستێره‌ى تازه‌ى یانه‌كه‌مان له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانى ده‌كات له‌پێناو ئاماده‌باشى بۆ وه‌رزی نوێ له‌به‌شداری له‌خولى ئیتاڵیا و خول و پاڵه‌وانێتیه‌كانى دیكه‌.”

ئه‌وه‌ی شیاوی گووتن بێت.” كه‌ یاریزان ڕۆناڵدۆى پورتوگالی له‌هه‌فته‌كانى پێشوودا ڕیزه‌كانى ڕیاڵ مه‌دریدى جێهێشت و به‌بۆندێكى چوار وه‌رزه‌  به‌بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی كرد به‌ڕیزه‌كانى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵی.”

Back to top button