ڤیتامین D ئێسكی ئافره‌تانی به‌ته‌مه‌ن به‌هێز ده‌كات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له نێوه‌ندێكی زانستی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه ئه‌وه به‌ده‌ركه‌وتووه كه ڤیتامین (D) بۆ ئێسكی ئافره‌تانی به‌ته‌مه‌ن سوودێكی زۆری هه‌یه، پارێزگاری ئه‌و ئێسكانه ده‌كات له‌ئه‌گه‌ری لاواز بوون و شكان.”
ماڵپه‌ری هه‌واڵی موحیت بلاَویكردۆتهوه كه ئه‌و توێژه‌رانه له‌نێوه‌ندێكی زانستی له‌وویلایه‌تی واشنتۆنی ئه‌مریكا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان كردووه له‌سه‌ر (5200) ئافره‌ت كه هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه له هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكی كاریان كردبوو، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زۆرتر ڤیتامین (d) یان به‌كارهێناوه به‌ڕێژه‌ی (25%) ئێسكیان له‌وانی تر پته‌وتره كه ئه‌و ڤیتامینه‌یان كه‌متر به‌كارهێناوه.”
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (د.سابرینا ستریكلاند) كه‌یه‌كێكه یه نهشتهركارهكانی ئێسك و تایبه‌تمه‌نده له‌بواری پزیشكی وه‌رزشی له نیویۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كان بۆ ئافره‌تان باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئێسكیان لاوازه.