بەبەڵگەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد 75 ملیۆن دۆڵاری بزانە بەچی داوە
خواكوڕك
لەگەڵ راگەیاندنی ناوەندی بریاری لەلایان جێگرانی سكرتێری گشتی و 18 سەركردەی باڵای ئەو هێرشی تووند كرایە سەر هێرۆخانی و باڵی قورغكار و ئەو ، باڵەیان بە هەڵووشینی قووتی خەڵك و ئەنجامدانی سەفقەی ژێر بە ژێر تۆمەتبار كرد هەر لەوكاتەوە پێگەكانی نزیك لەو باڵە چەندین گەندەڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدیان ئاشكراكردوو دواین گەندەڵییشیان بریتیە لە كڕینی سەدا 40ی نەخۆشخانەی مەلیك حوسێن بە بڕی 75 ملیۆن دۆلار.
پێگەكانی نزیك لە باڵی ناوەندی بڕیار بڵاویان كردەوە، هێرۆ برایم ئەحمەد بەو سامانە كە بەشێوەیەكی ناشەرعی بەیەكەوەی ناوە، لە وڵاتی ئوردن پشكی 40%ی نەخۆشخانەی دامەزراوەی مەلیك حوسێن بۆ شێرپەنجەی بە بڕی 75 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی كڕیوەتەوە.
ئەو پێگەیە دەپرسێ، هێرۆ پشكی 40%ی ئەو نەخۆشخانەیەی بە كام پارە كڕیوە، ئایا بە میرات لە برایم ئەحمەدی باوكی بۆی ماوەتەوە، یان ئەمە پارەی فرۆشتنی نەوتی كەركووكە، یان پارەی منداڵپارێزانی كوردستانە، یانیش پارەی قووتی خەڵكی داماوی كوردستانە كە باوكیان لە بەرگری لە خاك و وڵات شەهید بوون؟.
هەروەها ئاماژەی داوە، كە ئیتر بەسە و هێندە خۆڵ مەكەرە چاوی خەڵكەوە، ژمارەكان زۆر ماون بڵاویان بكەینەوە، بەڵام ئەوەندە بەسە ئێستە بڵاوی بكەینەوە.
وێنەی نەخۆشخانەی دامەزراوەی مەلیك حوسێن بۆ شێرپەنجە لە ئوڕدن كە 40% پشكەكەی هی هێرۆ برایم ئەحمەدە.
وێنەی یەكەم