د.چیا عهباس :قۆرخکاری و چاوچنۆکی زەنگی مەترسیدار بوون کە بەرگێگی تر بە بەری گۆڕاندا كرد
د. چیا عەباس،یهكێكی له هاوڕێ نزیکهكانی نەوشیروان مستەفا و کەسایەتییەکی دیاری بوتنهوهی گۆڕانه ، له نوسینێكدا له ژێرناونیشانی (گۆڕانەکەی کاک نەوشیروان و گۆڕانەکەی ئێستا) نوسیویهتی و دهڵێت : گۆڕان بۆ کاک نەوشیروان کۆکەرە و ئاوێنەی ئاوات و خواستە سیاسی و فکری و کۆمەڵایەتیەکانی ژیانی بوو، گۆڕانی بە ئایدۆلۆژیاکی دیاریکراو گرێ نەدابو تا توشی چەقبەستن و دۆگما و پۆپۆلیزم و دابران نەبێت.
له بهشێكی تری نوسینهكهیدا د.چیا عهباس دهڵێت:” ەوەی ئەوی زۆر نیگەران کردبو، لە گەڵ چەند دۆست و هەوادارانی گۆڕان کە لە لەندەن سەردانیان دەکرد راشکاوانە باسی دەکرد، ئەوە بو ئەم تاقمە لە گەڵ یەکدا هەڵ ناکەن”.
ههوهرها دهشڵێت:” لە ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە دەسەڵاتی ئەم خانەی راپەرندنەدا گەڵێک روداو و گۆرانکاری هەستیار رویانداوە، کەچی مێشێک میوانی ئەم خانەی راپەراندنە نەبوە. زیاتر لەمە بونیادی گۆڕان بە دەست گروپ گروپێنە و چەند تاقمێکی خۆپەرستی بەرژەوەندخواز شەکەت بوە، چەند هەڵسوراو و ئەندام پەرڵەمان و وەزیر و گوزیری گۆڕان تا بیناقاقایان لە گەندەڵی و کار و رەفتاری ناشیرین تێوەگڵاوە، خانەی راپەراندن پاش فشارێکی زۆر بە دەگمەن بەو گۆڕانە گەندەڵچیانەی گوتوە کلێک بە چاوتانەوە دیارە”.
د.چیا عهباس نوسیویهتی :” گۆڕان کێشەی موڵکداریەتی و دارایی و راگەیاندن و دەستتێوەردانی دەرەوەی گۆڕانی هەیە، کەسانێک کە بە ناو گۆڕانخوازن( بەناو و بەڵگە پارێزراون) مەرج و میزاجی خۆیان بە سەر گۆڕاندا دەسەپێنن، بەشێک لە تازە پێگەیشتوەکانی ناو گۆڕان بونەتە دێوەزمەیەکی خۆپەرستی تێکدەری ناو گۆڕان و بە هەمو جۆرێک کار بۆ خۆیان و خواستەکانی خۆیان دەکەن ، کەچی ئەم خانەی راپەراندن و جڤاتە نیشتمانیە وەک ” اهل الکهف” دەستە و وەسان هەر لە کۆبونەوەدان.”.
چیا عەباس ڕوونی کردووەتەوە، پاش کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، ”کۆمەڵێک لە گروپی راوێژ، دەستیان بەسەر موقەدەراتی گۆڕاندا گرت. کاک نەوشیروان پاش سێ ساڵ لە بریاری یەکەم کۆنفرانسی نیشتمانیی گۆڕان لە (٢٠١٣)، لە دروستکردنی خانەی راپەراندن دڵنیا نەبوو، چونکە دەیزانی ئەگەر ھاوسەنگیی نێوان گروپ و ئاراستەکانی ناو گۆڕانی تێدا رەچاو نەکرێ و گروپی راوێژ ناکۆکییە لابەلاکانیان بەلاوە نەنێن، ئەوا ئاکامەکانی بۆ گۆڕان زەرەربەخش دەبن. راستەوخۆ دوای ماڵئاوایی، یەکەم ھەڵمەتی گرووپی راوێژ دروستکردنی خانەی راپەراندن بوو تا دەست بەسەر گۆڕاندا بگرن، گۆرانخوازان زۆر باش بە ئاگان بە چ ژان و مەخزێک و بە پێچەوانەی بەشێکی گرنگ لە وەسیەتی کاک نەوشیروان، ئەو خانەی راپەراندنە دروست کرا. قۆرخکاری و چاوچنۆکی و پشتگوێخستنی وەسیەتەکەی کاک نەوشیروان، ئەو زەنگە مەترسیدارانە بوون کە بەرگێگی تر بە بەری گۆڕاندا دەکرێت“.
د.چیا عهباس ئاماژهی پێداوهو دهڵێت:” تا ئەم چرکەیەش زۆربەی گۆرانخوازان رێگا و رێکارە رێکخراوەییەکانیان بۆ رەخنە و پێشنیاز و بۆچونەکانیان گرتۆتە بەر، پێدەچیت ئیتر وا نەمێنێت و راشکاوانە و بە بەڵگە و ناو و رۆژ و روداو یەکە بە یەکی ئەو لادەرانەی ناو گۆڕان بخرێنە بەرچاوی خەڵکی کوردستان. گۆڕان کاتێک قازانج دەکات کە ناوخۆی پاک بکاتەوە، بێئەوە وەک لە هەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گۆرانخوازان سزای زیاتری بزوتنەوەکە دەدەن. دەسەڵاتدارانی ئێستای گۆڕان سەرکەوتن تەنها لە ژمارەی کورسیدا دەبینن بێئەوەی بتوانن بەو ژمارەیە کارێکی هەستیار ئەنجام بدەن، هۆکارەکەشی بۆ چەقبەستنی ئەقڵیەتی سیاسی ئیدارەدان دەگەرێتەوە”.
له كۆتایی وتارهكهیدا د.چیا عهباس هاوڕێی نزێكی نهوشیروان مستهفا دهشڵێت :زۆر تایبەت باس لەو خۆپەرست و لادەرانەی ناو گۆڕان دەکەم کە دژ بە بەرنامەی گۆڕان و خواستی کاک نەوشیروان ماوەیەکە لە گەڵ ئەم و ئەو هاریکاری دەکەن بۆ بەرێکردنی چەند کارێکی ترسناک،ئەمە گۆڕانی دوای کاک نەوشیروانە، داوای رەحمەتی خوا ناکەین، بەڵکو هیمەت و توند بەستنەوەی پشتێنی گۆرانخوازان دەبێت ئەو گۆرانەی ئێستا بخاتەوە سەر رێرەوە رەسەنەکەی”.