پارتی و هەڵبژاردن
ئەردەڵان هەڵەبجەیی
هەڵبژاردن یەكێكە لە پایەكانی دیموكراتی و تاكەڕێی دانپێدانراوی یاسایی و سیاسیە بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە هەر وڵاتێك كەلە پێكهاتەی دنیای نوێدا وەك یەكەیەك خاوەن پێگەو ڕێز بێت.
هەرێمی كوردستان كە یەكەیەكی فیدڕاڵی دانپێدانراوە لە چوارچێوەی عێراق، لەناو گڕو دوكەڵی نا دیموكراتی ناوچەكە توانیویەتی نمونەیەكی دیاری دەسەڵاتێكی دیموكراسی بێت جگە لە جیاوازی لە بەشەكانی ناوەڕاست و خوارو زۆرجار میدیا جیهانیەكان بە گەشەسەندو تر لە وڵاتانی دەوروبەر ناوی دەبەن،ئەوەش شتێكی لە خۆوە نیەو دوای توێژینەوەو بەدواداچون بووە.
گەر كەموكورتی لە شێوازی ئەزمونی ئیداری زۆربەی لە ئەستۆی پارتی بێت بەو پێیەی هێزی یەكەمە ،بێگومان لایەنەیە گەشەكانی ئەم ئەزمونەش لە توێشوی پارتیە،ئەو هێزەی كە لە سەرەتای پڕۆسەی هەڵبژادنەكانی هەرێمەوە جێگای متمانەو ئومێدی زۆرینەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانە.
لە ئێستادا كە نوكی ڕەخنەو ڕقی یارو نەیار ڕوی لە پارتیە،كەچی پێچەوانی هێزەكانی دیكە كە داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن،پارتی مكوڕە لەسەر ئەنجامدانی ئەو پڕۆسە دیموكراسی یە لەكاتی خۆیداو وەك یەكەم هێزیش ناوی كاندیداكانی پێشكەش كرد،پرسیارەكە ئەوەیە ئەم بێ متمانەییەی ئەو هێزانەی پارتی تۆمەتبار دەكەن لە هەموو ئارێشەكان بەرامبەر پڕۆسەی هەڵبژاردن جگە لە دوالیزمەیی و سەلماندنی پێچەوانەی تۆمەتەكانیان چ مانایەكی دیكە هەڵدەگرێت؟!
بەلاكەی دیكەدا مكوڕی پارتی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی ئاماژەیەكی ڕون نیە كە پارتی تاكە ئومێدو جێگای متمانەی زۆرینەیە؟
گەرنا ئەو هێزگەلە بۆ لە هەڵبژاردن دەترسن و پارتی بۆ بە بڕواوە چاوەڕێی دەكات؟؟