مووچه‌ی هه‌موو مامۆستایان دزراوه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ ماڵپه‌ری بغداد الیومیان راگه‌یاندووه‌،ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 30ی 7ی 2018 چه‌ند چه‌نكدارێكی نه‌ناسراو، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك له‌ پارێزگای دیاله‌ مووچه‌ی سه‌رجه‌م مامۆستاكانیان دزیه‌وه‌”.

ماڵپه‌ری به‌غدادی الیوم له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاندووه‌”ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی پارێزگاكه‌ و مووچه‌ی مامۆستاكانی قوتابخانه‌كه‌یان دزیوه‌”.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30/7/2018 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو چوونه‌ته‌ ناو قوتابخانه‌كه‌وه‌و بڕی 85 ملیۆن دینار كه‌ پاره‌ی مووچه‌ی مامۆستاكانی قوتابخانه‌كه‌ بووه‌ دزیوویانه‌، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: “پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ پاره‌كه‌یان دزیووه‌، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون”.

Back to top button