كاندیده به‌ندبێژه‌كه‌ی گۆڕان: تا قۆناغی ناوه‌ندیم خوێندووه‌و خوێنده‌واریم زۆرباشه
دۆخی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاڵۆزه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا مانگانه 250 هه‌زار دۆلار له باڵی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌رده‌گرن ،كێشه و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایاری رابردوو، ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وه‌سێته‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بن وه‌ك هه‌میشه باسیان ده‌كرد، ئێسته گۆڕان كه‌وتووه‌ته سه‌ر لێوارى لێكترازان.
گۆرانی ئینزیبات، كە به‌ندبێژێكی میللیەو كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بێده‌نگی ده‌شكێنێت و هاته ده‌نگ .
گۆرانی ئینزیبات به‌ندبێژی شاری سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” نامە وێ زۆر درێژە بە بابەتەکە م بدەم ماوەی ١٢ ساڵ و نیو ئینزباتی عە سکە ری بوم وەک ئە رکێکی نیشتیمانی و ماوەی ١٠ ساڵە لە گە ڵ ھاوڕێ یانم لە بزوتنە وەی گۆڕان کاردەکە م “.
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا كاندیده‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نوسیویه‌تی:” من تا قۆناغی ناوەندیم خوێندوەو ئاستی خوێندەوارم زۆر باشە ڕاستە دبلۆمم نیە و بە کالورێوس نیم بە ڵام دبلۆم ھە یە لە وەی کە خە ڵکی چۆن ئە ژی چۆن ژیان بە سە ر دە بەن “.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا گۆرانی ئینزیبات به‌ندبێژی شاری سلێمانی ده‌شڵێت :” زۆر کە س دە ڵێن ھونە رمە ندە نابێت سیاسی بێت ! ھونەرمەندیش ھاووڵاتیەکە وەک ئێوەو مافی خۆیە تی لە ھە ر ڕێگایە کە وە بێت داوای مافە ڕەواکانی خۆی و گە لە کەی بکات ھە روەک ھە ڤاڵی بە ڕێز سەلاحدین دمیرتاش کە ھونە رمە ندیکی باوکوری کوردستانە و حوکمەتی تورکی ھێاناوەتە سەرچۆک گرنگ نیە چ کارەی گرنگ ئە وەیە پاک و ڕاست گۆو خاوەن ویژدان بیت “.