بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ندامی ڕایه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ده‌ستی له كار كێشایه‌وه
به هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی گۆڕانه‌وه ڕۆژانه به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی و هه‌ڵسوڕاو كه‌سایه‌تی دیاری ناو بزوتنه‌وه‌كه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له تۆره كۆمه‌لایه‌تییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن ،له دوای عەبدوڵای كوێخا موبارەك ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و باژێروانی مەكۆی چەمچەماڵی گۆڕان ده‌یان به‌رپرسی سه‌ربازی تر ده‌ستیان له گۆران كێشایه‌وه .
محمد صابر سليمان ناسراو به حه‌مه قیادە ئه‌ندامی ڕأیهڵهی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ده‌قی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له گۆران ئاشكرا ده‌كات .
محه‌مه‌د قیاده كه‌سایه‌تی دیاری سه‌ربازی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌لێت :” من له سه ره تاى دروست بوونى بزوتنه وه ى گورانه وه وه ك كاره كته ريكى به هيز رولى خومم به دلسوزى بو سه رخستنى بزوتنه وه كه گيراوه له ئيستادا پيم وايه ئه وئاواته و ئامانجه ى گورانى له پيناو دروست بوو به دى نه هاتووه و له ريبازى ره وانشا كاك نوشيروان لاى داوه به روون و ئاشكرا ده بينريت “.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ڕایه‌ڵه‌ی پیشمه‌رگه دێرینه‌كانی گۆڕان نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت :” بؤيه له روژى 26ی7ی2018 بريارم دا له ريزه كانى بزوتنه وه ى گوران وازبهينم به هيچ شيوه يه ك په يوه نديم به م بزوتنه وه يه وه نه ماوه “.
هه‌روه‌ها له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا محەمەد قیادە، ھەڵسووڕاوی سەربازیی گۆڕان ڕاگەیاند: ” لە پێناو چەند ئامانجێکدا وازم لە یەکێتی هێناوە و چوومهتە نێو گۆڕان، بەڵام ”دوای ٩ ساڵ کارکردن لەناو ئەو گۆڕان، بۆمان دەرکەوت ئەو حزبە ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ حزبەکانی دیکەدا نییە، بۆیە بەپێویستم زانی واز لە گۆڕان بھێنم و چیتر لەناو ئەو حزبەدا کاری سیاسی نەکەم“.