خۆپیشانده‌ران ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌گرنه‌به‌ر عه‌بادی وه‌زیری كاره‌با سڕ ده‌كات
لە نوێترین شێوازی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان، خۆپیشاندەرانی باشووری عێراق خێمە لەبەردەم کۆمپانیا نەوتییەکان و دامودەزگا حکوومییەکان هەڵدەدەن.
بەشێک لە خۆپیشاندەران دەیانەوێت رێگا لە کۆمپانیا نەوتییەکان بگرن لە کارەکانیان بەردەوامبن، ئەمەش وایکردووە لە شارۆچکەی زوبەیری سەر بە پارێزگای بەسڕە و چەند ناوچەیەکی دیکە، حکوومەت تانک و زریپۆش بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەکاربهێنێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ی ڕابردوو نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: “به‌هۆی خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با و تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان دێت، وه‌زیری كاره‌با له كاره‌كه‌ی سڕ ده‌كرێت”، هه‌ر چه‌نده هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان رانه‌گه‌یاند كه ئایا په‌یوه‌سته كێشه‌ی پشكپشكێنه كه پێش دوو ساڵ وه‌زاره‌ته‌كه له وێستگه‌كانی كاره‌با په‌یڕه‌وی كرد یان نا؟.
لای خۆیه‌وه فه‌رید ئیبراهیمی په‌رله‌مانتاری پێشوو له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی عه‌بادی ده‌ڵێت: “هه‌نگاوه‌كانی عه‌بادی دره‌نگ كه‌وتووه، به‌ڵام ده‌كرێت ببێته هۆشدارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان كار بكه‌ن”.
زیاتر له 20 رۆژە خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتۆته‌وه و تائێستا نه شه‌قام ساردبووه‌ته‌وه، نه حكومه‌تیش داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه، ئه‌وه‌ی كراویشه ته‌نیا بڕیاره و هیچ به‌ڵێنێكی حكوومه‌تی عێراق بۆ داواكاری خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردن.