بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆكوشتنی باوكێكی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

ساڵی 2017، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا گه‌شتی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئێران و لیبیاو سوریاو سوماڵ و سودان و یه‌مه‌ن کە زۆرینە موسوڵمانن بۆ ئەمەریکا قەدەغە بکات ،به‌هۆی بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ چەندین خێزان لەیەکدی جیابونه‌وه‌و دابران.
 
بە گوێرەی هەواڵێکی ئێن بی سی، مەحمود سەلیم هاووڵاتییەکی ئەمەریکی بەڕەچەڵەک یەمەنییە،ەهۆی یاسای قەدەغەکردنی گەشت لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر خێزانەکەی ببینێت و بەهۆیەوە لە شوقەکەی خۆی، گولـلەیەکی ناوە بە سەرییەوە و.خۆیدەکوژێت.
 
مه‌حمود سه‌لیم لە ویلایەتی لویزیانا دەژیا و تەمەنی 31 ساڵه‌و ماوەیەکی زۆرە لە چاوەڕوانی ژن و منداڵەکانییەتی تاکو لە یەمەنەوە بچنە ئەمەریکا و لەگەڵی بژین، بەڵام بەهۆی یاساکەی ترەمپ. خێزانی مەحموود نەیانتوانی ڤیزا وەربگرن و گەشت بەرەو ئەمەریکا بکەن.
 
مه‌حمود سەلیم پێش خۆکوشتنی پەیوەندی کردووە بە خێزان و منداڵەکانی و ماڵئاوایی لێکردوون.
Back to top button