دارا ئه‌نوه‌ر زۆراب : له‌ ناو جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێش كۆیلەو ماستاوچی و فێڵبازەكان له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ن

دارا ئه‌نوه‌ر زۆراب یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاراسته‌ی ڕای گشتی و جوڵانه‌وه‌كه‌ ده‌كات .
 
دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت :” سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌،پشتگیری مادی و مەعنەوەی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی خۆم كاندید بكەم بۆ پەرلەمانی كوردستان وسوپاسی بەرێزیانم كردوو پێشنیارەكەم رەت كردەوەو ، مانەوەی خۆم لە جوڵانەوەكە بەستەوە بە وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ “.
 
دارا ئه‌نوه‌ر زۆراب له‌ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی “: ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان ناتوانێت ئەم دەسەڵاتەی ئێستا بگۆڕێت ،ئەمەش لەبەر بەهێزی دەسەڵات نیە ، لەبەر شكستی ئۆپۆزسیۆنە ، چونكە لە بنەڕەت دا ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان دروست بووە ، كاری لەسەر سۆزو عاتیفەی جەماوەر كردووە نەك عەقڵی جەماوەر، بۆیە هەمیشە لەم رێگەیەوە پێشەنگ بووە لە فریودان و هەڵخەڵەتاندنی خەڵكی .لە دواجاردا خزمەتی گەورەیان پێش كەش بە دەسەڵات كردووە “.
 
له‌به‌شێكی تری نامه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تری جوڵانه‌وه‌كه‌ دارا ئه‌نوه‌ر زۆراب ده‌ڵێت :” لە دوای هەڵبژاردنەكانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەناو بینای چاڤی مۆڵ چەند عەقڵێكی بچوك موئامەرەچی كۆیلەی ماستاوچی خۆپەرستی هەلپەرستی چاوو لە پۆست و پلەو پایە و بوغزاویی هەزار رووی بی َ ئەوەی جورئەتی رووبەروو بونەوەیان هەبێت و بەرامبەر هیچ قسەیەك یان هەڵوێستێكیان هەبێت .بە شێوەی كوتلەو كوتلە كاری دەركەوتن ، چونە سەر مەعدەنی ئەسڵی خۆیان ، كە هەمیشە وەك خۆم گومانی گەورەم لە سەریان هەیە ، رەنگە ئێستا بێت یان ئاییندە مەعدەنی ئەسڵیی ئەو كەسانە بۆ خەڵك و جەماوەریش دەربكەوێت”.
 
هه‌وه‌رها ده‌شڵێت:” لەناو جوڵانەوەی نەوەی نوێش كۆیلەو ماستاوچی و فێڵبازەكان هەمیشە بۆ پێشەوە دەچن ، لە سەرحسابی هەموو ئەو كەسانەی كە پەروەردەی ئەخلاقی و خێزانی و هەست بە بەرپرسیارێتین و مرۆڤی راستگۆن “.
 
له‌ كۆتایی نامه‌كه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا دارا ئه‌نوه‌ر زۆراب ده‌شڵێت :” لە ئێستادا من دورو نزیك پەیوەندیم بە جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ وە نیە ، لە ئەمرۆ بە دواوە پەیوەندی من بە جۆڵانەوەی نەوەی نوێ‌ كۆتایی هات “.
Back to top button