بارزان سبه‌ینێ له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا یادی ئه‌نفالكردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی ده‌كرێته‌وه‌

سبه‌ینێ له‌رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆدا له‌ به‌روارى 31ی7ی1983 رژێمى له‌ناوچووی به‌عس په‌لامارى گیانى كوردى دا‌ و له‌م رۆژه‌دا هه‌شت هه‌زار بازرانى ئه‌نفاڵ كرد، چونكه‌ كورد بوون و بارزانی بوون، له‌ئێستایشدا بارزانییه‌كان ئاواته‌ خوازن كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ته‌باو یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بن چونكه‌ یه‌كڕۆژی ته‌بایی و یه‌كگرتووی به‌ساڵێكی به‌رگری له‌ دژی دوژمنان هه‌یه‌.
 
سبه‌ینی 35 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان تێده‌په‌ڕێ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورد بوون و بارزانی بوون رژێمی به‌عس هه‌شت هه‌زار بارزانی ئه‌نفال كرد.
 
ڕێبوار ڕەمەزان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی بارزان ، ڕایگه‌یاند: ” سبه‌ینێ 31ی7ی2017 كاتژمێر 5ی ئێوارە لەسەر گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان رۆژی ئەنفالكردنی هه‌شت هەزار بارزانی لەسەر ئاستێكی باڵادا بەڕێوە دەچێت، نامەی بانگهێشتنامە بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت نێردراوە، حزب و لایەنەكان و كونسووڵخانەكانیش میوانداری كراون، بۆیە پێیشبینی دەكرێت میوانێكی زۆر ئامادە بن، خەڵكێكی زۆریش لە ناوچەكانی كوردستان و كەسوكاری ئەنفالكراوان، ئامادەی مەراسیمەكە دەبن”.
 
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی بارزان گوتیشی: “مەراسیمەكە زیاتر دانانی تاجەگوڵینە و هەندێك چالاكیی هونەری و خوێندنەوەی وتار دەبێت، كە لە نێو وتارەكاندا وتاری كەسوكاری ئەنفالكراوان پێشكەش دەكرێت و داواكاری و كێشە و گیروگرفتی خۆیان دەخەنە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكان، كە داوای یەكڕیزی ناو ماڵی كورد و قەرەبووی ماددی و مەعنەویی كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكە “.
Back to top button