نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی كۆبۆوە
به مهبهستی تاوتوێكردنی كێشه ههڵپهسێردراوهكانی نێوان حكومهتی ههرێمی كوردستان و حكومهتی عێراق, پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە) نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەشاری بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبۆوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە دیدارێكدا، كە د.فوئاد حسێن-یش ئامادەی بوە، دۆخی سیاسی و گشتیی وڵات تاووتوێكراوە و تیشكخراوەتەسەر دۆسیە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی فیدرالی و حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بەدیهێنەری یەكێتی و بەرژەوەندییەكانی عیراقن.
هەروەها جەختكراوەتەوە لەسەر بایەخی بەردەوامبونی پەیوەندی و گۆڕینەوەی بیروڕا لەپێناو پتەوكردنی كاری هاوبەش ، هەروەها پاش ئەو هەوڵە هاوبەش و هاوئاهەنگیانەی هێزە ئەمنییەكان بەسەرجەم بەشەكانییەوە لەگەڵ پێشمەرگە هەیانبو، بونەهۆی بەدەستهێنانی سەركەوتن بەسەر چەكدارەكانی داعشدا و پێویستیشە ئەو هاوكارییە بپارێزرێت لەپێناو دورخستنەوەی هەر مەترسییەك لەسەر عیراق.
ئاماژە بەوەشدراوە، بۆچونەكان لە یەكەوە نزیكبون سەبارەت بە چارەسەركردنی ئەو كێشانەی روبەڕوی وڵات بونەتەوە، سەرەڕای نزیكی تێڕوانینەكانیان سەبارەت بە قۆناغی داهاتوش و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، كە داواكارییەكانی گەلی عیراق بەدیبهێنێت و پشتیوانی بكات لە باشكردنی دۆخی ئابوری و بنیاتنانەوە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و هێنانەئارای هەلی كار.