دانانی سه‌رۆك لیست بۆ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح هه‌لای نایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دیاری كردنی كاندیدان و سه‌رۆكی لیستی پارته‌كه‌یان, بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كێشه‌ی تێكه‌وت, هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح تا كاتی یه‌كلا كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی جگه له زوویربوونی ژماریه‌ك دامه‌زرێن و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه, ئه‌وه ژماریه‌ك به‌ر پرس ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و داد پهروهرهری به ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه:” یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیستی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح مشتومڕێكی زۆری سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه به جۆرێك بووه‌ته هۆی زوویر بوونی به‌شێك له سه‌ركدایه‌تی و دامه‌زرێنه‌رانی حزبه‌كه‌و ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی چه‌ند به‌ر پرسێكیكان دیارترینیان (دڵشاد عبدالرحمان) به‌رپرسی په‌یوه‌نده‌كانی ئه‌و حزبه.
هه‌روه‌ها (خواكوڕك) زانیویه‌تی كه له‌سه‌رتادا به‌رهه‌م ساڵح پێی باش بووه كه كه‌سێك بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان بێت, به‌ڵام دواتر دڵشاد عبدالرحمن پێشنلری كردووه كه (خانم ره‌حیم) هك سه‌رۆكی لیست هه‌لبژێرێت, به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه به‌تایبه‌ت ئارام قادر گوتویانه به بێ هیچ قسه‌یه‌ك ره‌فزی ده‌كه‌ین, ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیه‌كه بووه‌ته هۆی دڵگرانی دڵشاد عبدالرحمن و داواجار بڕیاری وازهێنانی داوه.
دواتر پێنشیار كراوه كه (مه‌سعود عبدالخالق ) ببێته سه‌رۆكی لیست, به‌رهه‌م ساڵح گوتویه‌تی كه‌ی توانی خۆی یهكڵابكاتهوه بۆ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌مان ئه‌وكات ده‌توانێ داوای له‌وشێوه‌یه بكات, تا به‌رهه‌م ساڵح دوو پێشنیاری كردووه كه ده‌بێت یه‌كێك له‌م دوو پێشنیاره بێت, یه‌كه‌م یان ده‌بێت رێبوار كه‌ریم په‌رله‌مانتاری عێراق بكشێنینه‌وه بیكه‌ینه سه‌رۆكی لیست, یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت حاكم سه‌مه‌د محه‌مه‌د ببێته سه‌رۆكی لیست, ئه‌م شێوه ئاخاوتنه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بووه‌ته هۆی دڵگرانی به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان.