په‌كه‌كه و سوپای توركیا له خاكی باشوری كوردستان رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
له درێژه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له خاكی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پێكدادانی قورس، له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و سوپای توركیا، له سنووری گونده‌كانی ناحیه‌ی سیده‌كان له ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌ستیپێكرده‌وه.
به پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) , کاتژمێر 8:30 خوولەکی ئەمشەو، شەڕو پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی پەکەکەو سوپای تورکیا لە (چیای دێل) و دەوروربەری گوندەکانی (خەلیفان، گۆڕەشا) لەدەڤەری برادۆست لەسنوری شارەدێی سیدەکان سەربەقەزای سۆران ده‌ستیپێكرده‌وه, كه ناوچه‌كه به قووڵایی 30 کیلۆمەتری خاکی هەرێمی کوردستانه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك گوتیشی :” هێلی کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا لە ئاسمان بۆردوومانی گەریلاکانی پەکەکە دەکەن و لەسەر زەویش رووبەڕووبونەوەی سەربازی لەنێوانیاندا ڕوویداوە.
دانیشتوانی گوندەکانی دەڤەرەکەش لەترس و دڵەڕاوکێدان و نا‌وێرن لەماڵەکانیان بێنە دەرەوە.