حه‌شدی شه‌عبی دوای له‌ كار لادانی شه‌لال عه‌بدوڵ به‌ پشتیوانی تیرۆر تۆمه‌تباری ده‌كات.

 

دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی به‌شێك له‌ خاكی كوردستان, له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران به‌ هاوكاری گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی, حه‌شدی شه‌عبی زۆربه‌ی به‌رپرسه‌ كورده‌كانی له‌و ناوچانه‌ له‌سه‌ر كار لادان , له‌وانه‌ش قائیمقامی قه‌زای خورماتو، كه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆی له‌پۆسته‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت “دادگای كارگێڕیی عیراق سكاڵاكه‌می بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پۆستی قائیمقامی قه‌زاكه‌ ره‌تكردۆته‌وه‌”.
شه‌لال عه‌بدول قائیمقامی قه‌زای خورماتوو رایگه‌یاندووه‌، ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پۆسته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و وتی “دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی كورد له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت خورماتو و كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌و هۆكاره‌كه‌شی دیاریكراو نییه‌”.
راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی سكاڵای له‌دژی دورخستنه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی دادگای كارگێڕیی عیراق كردووه‌ داواكه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و دواتر داواكه‌ی ته‌میز كردووه‌ته‌وه‌ بۆ دادگای باڵای كارگێڕیی عیراق كه‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌ له‌ عیراقدا، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌هۆكاری سیاسی پشتگیری داواكه‌یان نه‌كردوه‌.
هه‌روه‌ك گوتی “ئه‌و خاڵانه‌ی پێی تۆمه‌تباركراوم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پشتگیری ریفراندۆمی باشوری كوردستان و حزبه‌ كوردیه‌كانم كردووه‌و له‌16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌پێی یه‌كێك له‌خاڵه‌كان “پشتیوانی تیرۆرم كردووه‌”و هاوكاری سوپای عیراقی نه‌بووم، كه‌ ئه‌وانه‌ش به‌پێی بڕگه‌كانی ده‌ستوری، یاسایی نین بۆ لابردنی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداریی قه‌زایه‌ك”.
شه‌لال عه‌بدول باسی له‌وه‌شكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو به‌دواداچون بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی بۆ به‌رپرسانی كورد دروستده‌كرێن له‌و ناوچانه‌دا.

Back to top button