كه‌ناڵه‌كه‌ی شاسوار: به‌رهه‌م ساڵح رێگای ونكردووه داوا ده‌كات یه‌كێتی قبوڵی كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی زمان حاڵی نه‌وه‌ی نوێ كه شاسوار عه‌بدوالواحید سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات راپۆرتێكی كرد له باره‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كه له لێواری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه, به‌رهه‌م ساڵح داوای له‌یه‌كێتی كردووه قبوڵی بكه‌نه‌وه, وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌و باریه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح
ئەمشەو کەناڵی ئێن ئارتی کە خاوەنەکەی شاسوار عەبدولواحیدە، لەراپۆرتێکی پڕ چەواشەکاریدا ڕایگەیاندووە کە بەڕێز د بەرهەم سەرۆکی هاوپەیمانی داوای گەڕانەوەی بۆ ناویەکێتی کردوە. هەمولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم هەوالەش یەکێکیترە لە زنجیرەی ئەو شادرۆیانەی کە ئێن ئارتی بۆ مەبەستی سیاسی و ئاژاوەنانەوە و هەڵمەتی پێشوەختی هەڵبژاردن بەکاری دێنێت.
هەر لەمبارەیەوە خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە هاوپەیمانی پرۆژەیەکی بەردەوامەو پێداگرە لە ئەنجامدانی چاکسازی گشتگیر‌و هەمەلایەن بۆ رزگاربونی خەڵکی کوردستان لەم دۆخە نالەبارەی کە تیایدایە. و لەم پێناوەشدا هاوپەیمانی ئامڕازێکی هێنانەدی ماف و هیواکانی خەڵکی کوردستانە نەوەک بەرژەوندی تەسکی حیزبی یا شەخسی.
هاوپەیمانی بە ئاشکرا هەلویستی خۆی ڕاگەیاندووە کە بۆ ئەم قۆناغەی ئێستای کوردستان پیویستە دیالۆگێکی نیشتمانی بێتەکایەوە کە ئامانجی سەرەکی چاکسازی راستەقینەو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵک بێت. بۆ ئەمەش گرنگە دڕدۆنگی نێوان هێزە سیاسییەکان کۆتایی پێ بهێنرێت و هەنگاو بنرێت بە ئاراستەی چارەسەری کێشەی بژیوی خەڵک و چەسپاندنی دادپەروەری و ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەل لەڕێگەی هەڵبژاردنی پاک وبێگەرد.
ووتەبیژی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
۳٠ تەمموزی ۲٠۱۸