چاره‌نوسی لیڤاندۆڤسكی ئاشكرا كرا.

راهێنەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیا ، نیکۆ کۆڤاچی کرواتی، داهاتووی هێرشبەری یانەکەی لیڤاندۆڤسکی یەکلایی دەکاتەوەو رایدەگەیەنێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابین.”

لەماوەی رابردوو رۆژنامەکان هەواڵی چوونی ئەم یاریزانەیان بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوکردەوەو یانەی ریاڵ مەدریدیش ئامادەیی نیشاندابوو دەستبە گفتووگۆی کڕینی ئەم یاریزانە بکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سکای سپۆرت کۆڤاچ دەڵێت.” راستە لیڤاندۆڤسکی دەیەوێت لە یانەکە بروات، بەڵام ویستی ئەو شتێکەو ویستی ئێمە شتێکی ترە.

راهێنه‌ره‌كه‌ی بایه‌رن ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.” ئاشکرایە لیڤاندۆڤسکی بایرن میونخ جێناهێڵێت چوونکە ئێمە هێرشبەرێکی گەورەمان  هەیەو بێگومان نامانەوێت دەستبەرداری ببینن.

لە کۆتایدا دەڵێت ئەو گرێبەستی هەیە من نازانم ماوەکەی چەندە بەڵام بێگومان دەمێنێتەوە تا کاتی خۆی لە یانە ئه‌ڵمانیه‌كه‌.”

Back to top button