زانست و زانیاری سوود ده‌گه‌یه‌نێت به‌ دڵ.

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ زانست وزانیاری سوود ده‌گه‌یه‌نێت به‌دڵ و ئه‌وه‌ش سه‌لمێندراوه‌.”
له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی نوێێ ئه‌وروپی دا ئه‌وه‌ی خسته‌ روو.” كه‌ نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی زانست و زانیاری مه‌ترسی توش بوون به‌ نه‌خۆشی دل زیاتر ده‌كات هه‌روه‌ها له‌و لێكۆلینه‌وه‌یه‌ ئه‌وروپیه‌دا كه‌ له‌سه‌ر 18616 ئافره‌ت وپیاودا له‌ 31 ساڵیدا ئه‌نجام درا ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ ئه‌و پیاوو ئافره‌تانه‌ی ئاستی زانست و زانیاریان زیاترو باشتر بوو به‌ رێژه‌ی كه‌متر له‌سه‌دا په‌نجا دا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كران به‌ هۆكاری نه‌خۆشی دڵ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه‌ی كه‌ ئاستی زانستیان كه‌متر بوو.”
بۆیه‌ پزیشكانی بواری ته‌ندروستی له‌و باره‌وه‌ ئه‌وه‌یان دووپاتكردۆته‌وه‌.” كه‌ پیویسته‌ مرۆڤ هه‌میشه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات خۆی پڕ زانیاری و زانست بكات بۆ زۆر بابه‌تی تر به‌ سوده‌ و مرۆڤ هه‌میشه‌ ئاسوده‌ ده‌بێت.”
Back to top button