زۆر دانیشتن هۆكاره بۆ تووشبوونی مرۆڤ به‌م نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره.!
ژماره‌یه‌ك پزیشكی ئه‌مریكا، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان له‌سه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئه‌نجامدا، تیایدا هاتووه زۆر دانیشتن، ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاددهكاتو به‌رگری له‌شی مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه.”
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مریكا، زۆری دانیشتن به‌رگری له‌شی مرۆڤ لاواز دهكاتو ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه زیادده‌كات، توێژینه‌وه‌كه جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی كاركردن‌و پشوداندا كاتێكی زۆر به‌دانیشتنه‌وه به‌سه‌رده‌به‌ن، زووتر له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر داده‌نیشن دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بنه‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه زۆر دانیشتن ده‌بێته هۆی تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و جه‌ڵته‌ی دڵ‌و لاوازبوونی سوڕی خوێن له‌له‌شداو زیادبوونی فشاری خوێن‌و زیادبوونی كێش، هۆكارێكیشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ.”