یاریزانێكی تری گه‌وره‌ی ریال مه‌درید بڕیاری چوونی له‌ یانه‌كه‌دا.

ماتیۆ کۆڤاسیچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، سورە لە جێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و یانەکەش بە یاریزانێکی گرنگی دادەنێت و نایەوێت دەستبەرداری ببێت.”

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس کۆڤاسیچ لە هەفتەی رابردوو لە ڤاڵدیبیباسی لە شوێنی مەشق و راهێنانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید، لۆپتیگوی راهێنەری دڵنیاکردۆتەوە کە لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید دەڕوات و ئەو دەیەوێت خولەکی زیاتر لە یانەکەدا یاری بکات.
رۆژنامه‌ی ئاس ئاشکرای کردووە.” هەریەکە لە یانەکانی مانچستەرسیتی و رۆماو بایرن میونخ و  چەند یانەیەکی تر هەوڵی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە دەدەن  بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید ئامادە نیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” كه‌ وەرزی رابردوو کۆڤاسیچ لە یانەی ریاڵ مەدرید وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵداکراو یەدەگی کاسێمێرۆ و لۆکا مۆدریچی هاونیشتیمانی بوو.

Back to top button