نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی وه‌ڵامی چه‌واشه‌كارییه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی ده‌داته‌وه‌.

نووسینگه‌ی مه‌سروور بارزانی راپۆرتێكی هه‌فته‌نامه‌ی (ژیان و سایتی میلله‌ت)ـی لاهور جه‌نگی، به‌ چه‌واشه‌كارانه‌ ناوده‌بات كه‌ تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو “پاڵاوگه‌کانی دهۆک داناخرێن چونکه‌ سه‌ر به‌ مه‌سرور بارزانی”ـن.”

نووسینگه‌ی مه‌سروور بارزانی له‌ وه‌ڵامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌.” هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن، به‌ڕێز راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، فاکته‌رێکی به‌هێزی چه‌سپاندن و سه‌روه‌ری یاسایه‌، له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامه‌ بۆ رێگرتن له‌ کاره‌ نایاساییه‌کانی ساخته‌کاران”.

ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی مه‌سروور بارزانی

وه‌ڵامێک له‌ نوسینگه‌ی (مه‌سرور بارزانی)یه‌وه‌:

هه‌فته‌نامه‌ی (ژیان و سایتی میلله‌ت)ی لاهور جه‌نگی، له‌ راپۆرتێکی چه‌واشه‌کارانه‌دا بڵاویکردۆته‌وه‌ که‌ “پاڵاوگه‌کانی دهۆک داناخرێن چونکه‌ سه‌ر به‌ مه‌سرور بارزانی”ن.

خه‌ڵکی دهۆکی خۆڕاگر و  رای گشتی کوردستان ده‌زانن، به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، دوور و نزیک په‌یوه‌ندی به‌ هیچ پاڵاوگه‌یه‌که‌وه‌ نییه‌، نه‌ له‌ دهۆک و نه‌ له‌ هیچ ناوچه‌ و شوێنێکی دیکه‌، ئه‌م راپۆرته‌ش ته‌نها زاده‌ی بیرکردنه‌وه‌ و خه‌یاڵه‌کانی لاهور جه‌نگیه‌ که‌ خۆی به‌ناوبانگه‌ بۆ درۆ و ساخته‌کاری و ته‌زویر!

هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن، به‌ڕێز راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، فاکته‌رێکی به‌هێزی چه‌سپاندن و سه‌روه‌ری یاسایه‌، له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامه‌ بۆ رێگرتن له‌ کاره‌ نایاساییه‌کانی ساخته‌کاران.

نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی

31/7/2018

Back to top button