دامه‌زرێنه‌ری گۆڕان له هه‌ولێر ده‌ستی له كار كێشایه‌وه
جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توڕه بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە باڵی خیانه‌تكاری یه‌كێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .
هێمن فەرید، هەڵسووڕاوی دیاری گۆڕان له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ستی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشایه‌وه‌و نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” من وەک دامەزرێنەرى بزووتنەوەى گۆڕان لە هەولێر, ئەوڕۆ دەست لەکار دەکێشمەوەو لەو بزووتنەوەیەقسەم زۆرە لۆ کردن! کە گۆڕان بۆچى دروست بوو و کێ دروستى کرد ؟ ئێستا کێ بەڕێوەى دەبات و بەرە وکوێ دەچێت؟؟”.
له به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێر ده‌ڵێت :” ئێمە خۆمان کردە قوربانى ئەو بزوتنەوە و ئامانجەکەى, ئێستا خۆم لێ بی بەرى دەکەم. نامەوێت یەک قسەى تر بکەم پیرۆزى سەرۆک لیست و سەرپەرشتیکارەکانى ئێستابێت”.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا له خاڵی تێبنی نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” چاوەرێ بکەن بەیانى دەمکەن بە دز، دەمکەن بە بێ رەوشت, بەڵگەم لۆ دروستدەکەن لەسەر ئەوەى کە من چی جۆرە گەندەڵێکى ئەنتەرناشناڵم, دەرگا کراوەیە”.