بۆ جاری سێیه‌م حوسیه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌شتیه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا

خواكوڕك

به‌رپرسێكی به‌رگری ئه‌مریكایی ئه‌وه‌ی بۆ رۆیته‌رز ئاشكراكردووه‌ كه‌له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بۆ جاری سێیه‌م كه‌شتی (یو ئێس ئێس ماسۆن) له‌رێگه‌ی چه‌ند موشه‌كێكه‌وه‌ هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاشكرای ده‌كات، دوێنێ شه‌ممه‌ چه‌ند موشه‌كێكی زه‌وی به‌ زه‌وی له‌ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌ستی‌ حوسییه‌كانه‌وه‌ له‌یه‌مه‌ن هه‌ڵدراوه‌ بۆسه‌ر كه‌شتی چه‌نگی ماسۆن كه‌ له‌ناوچه‌ ئاویه‌كانی خه‌لیجی عه‌ده‌ن له‌نگه‌ری گرتووه‌، به‌ڵام كه‌شتییه‌كه‌ رێوشوێنی خۆپارێزی خۆی به‌كارهێناوه‌ و موشه‌كه‌كانی به‌رنه‌كه‌وتووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سیناتۆرێكی پارتی كۆماری له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، موشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئاراسته‌یان كراوه‌، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، رژێمی ئێران بۆخۆشی نازانێت چۆن موشه‌كه‌كانی پێچه‌وانه‌ بۆ دێته‌وه‌ هه‌روه‌كو پێشتر له‌لایه‌ن كه‌شتیه‌ جه‌نگیه‌كانمانه‌وه‌ هێرشێكی موشه‌كیمان كرده‌ سه‌ر سێ پێگه‌ی ڕاداری كه‌نارده‌ریایی له‌ ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ تۆڵه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌ شكستخواردووه‌كان بۆسه‌ر كه‌شتی ماسۆن.

به‌ پێی زانیاریه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان مووشه‌كه‌كان له‌ جۆری (موشه‌كی زه‌مین 3) كه‌بۆ ماوه‌ی 200 كم ده‌روات، هه‌روه‌ها جۆری (موشه‌كی زه‌مینی 3 ب) كه‌ بۆماوه‌ی 250 كم ده‌روات، ‌پێشتر ئێران هێزه‌كانی حوسی به‌م جۆره‌ موشه‌كانه چه‌كدار كردووه.‌

Back to top button