سهرۆك بارزانی پێشوازی له خاتوو مهلیكه مهزان دهكات
ئهمڕۆ سێشەممە 31ی7ی2018، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە خاتوو مەلیکە مەزان، شاعیر و نووسەری گەلی ئەمازیغی کرد.
مەلیکە مەزان لە دیدارەکەیدا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و ڕایگهیاند: ”ئەوە بۆ من شەرەفێکی گەورەیە لەگەڵ سەرکردەیەکی گەورەی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلان و سەرۆکێک، کە لەپێناو مرۆڤایەتیدا سەرکردایەتیی شەڕی دژی تیرۆریستانی کردووە دانیشتووم“ و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و قارەمانێتی پێشمەرگەی کوردستان و خۆڕاگریی گەلی کوردستان هەبوو و وەک نموونەیەکی زیندووی ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی پێناسەی کوردستانی کرد.
سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنان، ڕێز و پێزانینی بۆ هەڵوێستە مرۆڤانە و ئازایەنە و دۆستانەکانی خاتوو مەزان نیشان داوە و بۆ ئەو نووسین و دەربڕینانەی وەک بەرگریی لە گەلی کوردستان خستوویەتییەڕوو، سوپاسی کرد.
مەلیکە مەزان، نووسەر و شاعیرێکی گەلی ئەمازیغییە لە باکووری ئەفریقیا. بەردەوام لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شیعرەکانییەوە پشتگیریی گەلی کوردستان دەکات و پێشمەرگە بە سیمبولی ئازادیخوازی دادەنێت.