به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ده‌زگایی هه‌واڵگری سه‌دام له‌باره‌ی خانه‌واده‌ی بارزانیه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه‌

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌واڵگری رژێمی عێراقی له‌ 24ی 8ی 1987 كه‌ ئێستا بڵاو بۆته‌وه‌، تێیدا جه‌خت له‌ سووربوونی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات، تایبه‌ت به‌دیاری كردنی چاره‌نووسی ئه‌و خانه‌واده‌ بارزانیانه‌ و ئازاد كردنیان، له‌لایاكی تر دڕنده‌ی رژێمی به‌عس تایبه‌ت به‌ چاره‌نووسیان، خراوه‌ته‌ روو”.

له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا له‌ژێر راسپارده‌ی سه‌دام حوسێن، فه‌رمانكراوه‌، كه‌ ئه‌و خانه‌وادانه‌ بۆ شوێنێكی دووره‌ ده‌ست و په‌نها بگوازرێنه‌وه‌، هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ریان بڵاو نه‌كرێته‌وه‌، رێگه‌ش نه‌درێت هیچ زانیاریه‌ك و په‌یوه‌ندیه‌ك له‌باره‌یانه‌وه‌ بگوازرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌شی كه‌ هه‌ر زانیاریه‌ك له‌باره‌یانه‌وه‌ ئاشكرا بكات، چاره‌نووسیان وه‌ك ئه‌و خانه‌وادانه‌ ده‌بێت كه‌ زینده‌به‌چاڵكردنه‌”.

هۆكاری ئه‌و داوایه‌ی سه‌دام ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌پێناو فشار دروست كردن بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆره‌شی كورد، ناچار بكات مل بۆ داواكانی رژێمی سه‌دام له‌و سه‌رده‌مه‌ بدات و له‌گه‌ڵی بكه‌وێته‌ گفتوگۆ”.

Back to top button